تاريخ: ۱۴۰۱ سه شنبه ۱۸ مرداد ساعت ۱۹:۲۴ بازدید: 1051      نظرات: 0      کد مطلب: 19970

چاوخشاندنێک لەسەر ژیانی شاعیری کورد سەید ئەحمەدی شێخ محەممەدی بەنا بەرزنجی


سەید ئەحمەدی شێخ محەممەدی بەنا بەرزنجی ناسراو بە مەزڵووم ساڵی ١٩١٦ی زایینی لە بەرزەنجە لەدایک بووە. لەتەمەنی شەش ساڵیدا دەچێتە قوتابخانە و دوای ماوەیەک وازی لێ دەهێنێت و لە حوجرەی مزگەوتی بەرزنجە لەلای حاجی شێخ ئەحمەد دەگیرسێتەوە، پاشان بۆ درێژەدانی خوێندن ڕوو لەمزگەوتی هەمزەئاغای سلێمانی دەکات و لەلای مەلا محەممەد کوردی دەست بە خوێندن دەکات، پاشان ڕوو لەشاری بەغدا دەکات و لە مزگەوتی "بن تەبەقی هەرمن" لای مەلا ڕەحیم پەرخی تا عیلمی سەرف دەخوێنێت و دواتر واز لە خوێندن دەهێنێت.

لەپاش تەمەنی ١٤ ساڵی بۆ بژیوی ژیان ڕوو لە کووتاڵ فرۆشتن دەکات و دواتر دوکانێک لە بەرزنجە دادەنێت و ئەم پیشەیە درێژە پێ دەدات. هەر ئەم دووکانە دەبێتە قەلەندەرخانە و شاعیران، ڕۆشنبیران و ئەدەب دۆستان هاتووچۆی دەکەن.

ناوبراو کەسێکی دەم بە پێکەنین و دڵ فراوان بووە و دژی ئاغا و میر و دەرەبەگ و شێخ بووە و بە دایمە دەستی هەژار و فەقیران گرتووە.

مەزڵووم کەسێکی نیشتمان پەروەر بووە و هاودەمی "موفتی پێنجوێنی"، "قانع"، "شێخ سەلام"، "فەوزی"، "شێخ نووری شێخ ساڵح" بووە و هۆنراوەیان بۆ یەکتری داناوە.

 سەید ئەحمەدی شێخ محەممەدی بەنا بەرزنجی لە ڕێکەوتی ٩ی ئاگۆستی ١٩٥٥ی زایینی لەتەمەنی ٣٩ ساڵیدا لەنەخۆشخانەی مەلەکی شاری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات و هەر لەم شارە ئەسپاردەی خاک دەکرێت.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد