تاريخ: ۲۶ مهر ۱۴۰۴ ساعت ۱۷:۱۰ بازدید: 147      نظرات: 0      کد مطلب: 25171
گوڵاڵە ستاوەند

دەستە سەوزەکان


شار وەها لە بەر یەک کشاوەتەوە و ڕەویوەتەوە تۆ قەت بیرت نەدەکردەوە کە شاخەکانی دەوراندەوری مهاباد کە زۆر بە شکۆ، ئامێزیان بە شار داگرتبوو ئەوڕۆ سینگیان بدڕێنن و قوتوولکە لە ئاسن و خشت و سمیت لە سەر یەک هەڵچندرێن و لە داوێن و سەری داکوترێن و ببنە جێی ژیان و حەسانەوە بۆ مرۆڤی ئەوڕۆی ماندوو و دوور لە دارستان و سەوزایی.

باسی ئاخری موکریان دەکەم. ساختمانەکانی ڕۆناس. لە نێوان ئەو دیوارە کپ و سارد و بێ تینانە ئێستاش دڵی تینووی شیناوەرد و سەوزایی، پشوویان بە هەناسەی زەوی گرێدراوە وئیمانیان بە هێزی سەوزی دایکی زەوێوەیە. دانیشتوان و جیرانەکان دەستیان لە ناو دەستی یەک ناوە بێ ئەوەی یارمەتیدەرێک یان ناوەندێکی فەرمی ئاوڕیان لێبداتەوە، پووڵیان کۆ کردۆتەوە.

قۆڵیان  لێهەڵماڵیوە داریان چەقاندووە و هیوایان ئاوداشتووە. هێندێک ڕازی، هێندێک ماندوو، بەڵام کەسانێک بوون باوڕیان بووە کە سەوزی و ژیانەوە لە دڵی سەوزەوە سەرچاوە دەگرێ. ئێستاکە لە ناو دڵی ئەو خانووە چەند نۆهێ ساردانە دا ئامێزێک سەوزایی و ژیان ڕوواوە. بەهەشتێکی سەوز بە سێبەری حەسانەوە کە یادگارێکە لە ئەو دەستانەی بە جێگای گلەیی، دار و گوڵیان داچاندووە. بەڵام ئێستا زەوی و دارەکانی تینووە کاتی وەی هاتووە ناوەندەکانیش بیریان بێتەوە تەنیا ساز کردن، ئاوەدانی نییە، بەڵکوو ڕاگرتنی دڵی زەوییە و ئاگادارێتی دەوێ. دەست خۆشانە بۆ ورەی بەرزی شاروومەندانێک وەک ئاغایان زەرزا و تۆماج و خوڕەمدڵ و ڕەمەزانی و عەلەوی و فەقری و ئاغایی و ئیسالمی کە ڕووحی دانیشتوان و ڕێبوارانییان بە ڕازاندنەوەی ئەو شوێنە ئاوپڕشکێن کردووە.

وێنەیان زۆر بێ.




ارسال به دوستان
ارسال به دوستان
چاپ
نسخه چاپی


نظر کاربران


نظر خود را براي ما ارسال كنيد